دایکانی لەچک سپی لەناو پەڕلەمانی تورکیا دانیشتن

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممە ۱۴ی مەی ۲۰۱۹ی زاینیی دایکانی زیندانیانی سیاسی کە ڕۆڵەکانیان دژی گۆشەگیری سە ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە،لەناو پەڕلەمانی تورکیا چالاکی دانیشتنیان دەستپێکرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو دایکانەی بەشداری چالاکییەکە بوون ،خەڵکی شارەکانی ئامەد، مێردین و وانی باکووری کوردستانن.

شیاوی باسە تا ئێستە زیاتر لە حەوت هەزار زیندانی لە زیندانەکانی تورکیا دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستیان بە مانگرتنی بێ سنوور کردووە،ژمارەیەک لە دایکانی ئەو زیندانیانە کە بە دایکانی لەچک سپی دەناسرێن بۆ پشتیوانی لە چالاکی ڕۆڵەکانیان ڕۆژانە لە چالاکیدان و بۆ ئەوەی وەزیری دادی تورکیا ببینن لەناو پەڕلەمانی تورکیا چالاکی دانیشتنیان دەسپێکرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: