نوێنەرانی HDP لە ناو پەڕلەمانی تورکیا دەستیان دایە مانگرتن

KMMK:

دوابەدوای بەرپەرچدانەوەی پێڕاگەیشتن و بەدواداچوون بۆ ئەو مانگرتنانەی هاتونەتە ئاراوە لە لایەن چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ناڕەزایەتی دژ بە گۆشەگیری ئۆجالان کە لەلایەن پارتی دیمۆکڕاتێکی گەلان HDPوە پێشکەشی پەڕلەمان کرابوو، نوێنەرانی ئەم پارتە دەستیان داوەتە مانگرتن لە کاتی بەڕێوەچوونی پەڕلەمانی تورکیا.

ئایشێ ئاچار باشاران و دیلان درایت تاشدەمیر، نوێنەرانی HDP لە پەڕلەمانی تورکیا بە نواندنی ئەم گەڵاڵەیە و دەربڕینی ئەوەی کە 8 کەس لە زیندانەکانی تورکیا لەم چوارچێوەیە گیانی خۆیان لە دەست داوە خوازیاری دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک لە لایەن نوێنەرانی پەڕلەمانی تورکیەوە بۆ ئەم پرسە بوون.
دوابەدوای بەرپەرچ دانەوەی ئەم گەڵاڵەی نوێنەرانیHDP لە پەڕلەمان نەچوونە دەرەوە .

شیاوی باسە کە دەوڵەتی تورکیا هەرچەشنە چاوپێکەوتێکی لە گەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان قەدەغە کردووە، هەوڵێ کە بەشێوزێکی ئاشکرا و ڕوون سیاسەتی دژە مرۆیی ئەم دەوڵەتە دەردەخات.

شیاوی باسە کە دەوڵەتی تورکیا لە دەسپێکی دامەزراندنیەوە هەوڵی داوە کە گەلی کورد لە باکووری کوردستان ژینۆساید بکات،هەربۆ ئەم مەبەستە چەنددین جار دەستی داوەتە چالاکی چەکداری وتا ئێستە هەزاران کەس لەلایەن ئەم دەوڵەتەوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان