کوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری خەڵکی سەقز

KMMK:

شەممە ۲۱ی گوڵانی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی ، کاسبکارێک بەناوی کەیوان ڕەزازادە تەمەن ۲۵ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دا و کاسبکارێکی دیکە بەناوی عەتا ڕەسوڵ زادە خەڵکی شاری سەقز بە گرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەمدوو کاسبکارە بە گومانی ئەوەی کە هەڵگری شت و مەکی قاچاخ بوون، لە ڕێگەی بۆکان بۆ شایندژ (کانی جێژنی) دەبنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت. هەروەها کەسی بریندار کراو (عەتا ڕەسوڵزادە) بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەقز.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۱ کۆڵبەر بریندار، ۳۱ کۆڵبەریش کوژراون و ۵ کاسبکاریش کوژراون و کاسبکارێکیش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان