KMMK:
لە سەروبەندێک دا کە زۆربەی زۆری کۆمەڵگای جۆغرافیای سیاسی ئێران لە هەژاری و بێدەرەتانیدا ژیان بەسەر دەبەن هێز و توانای بەڕێوەبردنی خۆ و خواردنی ژەمێکی باشیان لێبڕاوە، بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وێنە و خواردنی شاهانەی خۆیان، شان و شەوکەتی خۆیان دەنوێنن.
بەپێی ئامارەکان، نەتەوەکانی کورد و ئازەری و فارس و عەرەب و … لە هەژارییەکی تەواو دان و ڕۆژبەڕۆژ ڕێژەی هەژاری پەرەدەستێنێ.
ئەو کۆمەڵگایە کە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدایە هەڵاوسانی ئابوری سەروی ۵۰ لە سەدی چەشتوە و لەگەڵ گرانی شتومەک، بێکاری درێژخایەنیش هاتۆتە سەری.
ڕۆژانە لە زۆربەی شارەکانی جۆغرافیای سیاسی ئێران ناڕەزایی جەماوەری دەبینرێت کە لە پەیوەندی لە گەڵ ژیان و هەژاری تەواوی خەڵکیدا.
بەوحاڵەشەوە ڕۆژانە هەندێ وێنە لە ژیانی بەرپرسانی حکومەتی بڵاودەکرێنەوە کە لە ئەوپەڕی خۆشی و پۆشتە و پەرداخی و شاهانەدان و خۆی هێمای چینێکی تایبەتە بەسەر کۆمەڵگایەکی هەژارەوە و بێ ئەوەی ئاوڕێک لە ژیانی خەڵکی هەژار بدەنەوە.
سیاسەتی چەوتی ناوچەیی و پەڕەپێدانی ترۆر و دەستێوەردانی وڵاتانی دەوروبەر و بە فیڕۆدانی میلیاردی لە سامانی گشتی کۆمەڵگا، تەنیا بەشێکی بچوکە لە ستەمی حکومەتی حاکمەیەتی ئێران لە هەمبەر خەڵکەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان