پارێزگای سنە/ دۆخی نالەباری گوندەکان لە ڕوانگەی پێداویستی سەرەتاییەوە

KMMK:

ڕێژەی ۱۶۷ گوندی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێبەرین لە کەرەستەی ڕاکێشانی ئاو. بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری حکوومی کومپانیای ئاو ئاوەڕۆی گوندەکان لە پارێزگای سنە ڕێژەی ۱۶۷ گوندی خوار ۲۰ بنەماڵەوە، لە کەرەستەوە پێداویستی سەرەتایی ڕاکێشانی ئاو بێبەرین. ئەمە لە کاتێکدایە کە پارێزگای سنە وبە گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە دەوڵمەندەکانی ئاون لە جوگرافیای بەناو ئێران.

شیاوی باسە: سەرەڕای هەبوونی پتر لە ۲۰ بەنداو تەنیا لە پارێزگای سنە و چەندین بەنداوی دیکە کە سەرقاڵی ساز کردنین لەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی هەڵاواردنی ئاشکرای حکوومەتی و بایەخ پێنەدانی حکوومەتی ئێران لەهەمبەر پرسی ئاوەدان کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتی ناوەندگەرایی دەسەڵات، زۆرینەی ئاوی بەنداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەند ئێران و دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆرینەی گوندەکان تەنانەت لە هەبوونی سیستەمی گواستنەوەی ئاو بێبەرین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: