ئێران بە پلەی یەکەمی لووتکەی خەسارەکانی پێکدادانی ڕێگەوبان ناسێندرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپشتبەستن بە ژمێریارییە جیهانییەکان بەرزترین ڕێژەی کوژراوانی ڕێگەکان بەهۆی پێک دادانەوە لەجوگرافیای سیاسی ئێران ڕوویان داوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان وپشتبەستن بەئامارە بەردەستەکان بەهۆی ڕوودای شۆفێری لەئێراندا ساڵانە ۱٨٨هەزارکەس کوژراوو ۳۰۰هەزارکەسیش بریندار دەبن کە زۆرترین ڕادەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەراوەردکراوە.هۆکارە گرنگەکانی ئەم خەسارانە بە پێی ڕای کارناسان  ناستانداردبوونی ڕێگەکان وهەروەها ناستانداردبوونی ترۆمبێلەکان وبنەڕەت وبۆش بوونی سازکردنی ڕێگەکان وتەسکی وهەروەها بێسەرووبەرەیی ناوەندەکانی پێوەندی گرتن ،ڕاگەیەندراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە نەبوونی گەورەڕێ وڕێگەی چەند ساید(٤ساید)، وەکوو خەونێک بۆ دانیشتووانی ڕۆژهەڵات ماوەتەوە ودەسپێشخەرییەک بۆئەم ئەرکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەهاتوەتە ئاراوە.ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەکۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەچاو کردنی سیاسەتی هەڵاواردن وئەمنی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان  کەمترین تێچوو بۆڕێگەوبان وپرسە ئەمنییەکانی وەکوو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەخاتە گەڕەوەوهەربەم هۆیە پترین خەساری ڕێگەوبان لە ڕێگەکانی کوردستان ڕوویان داوە ئەم ڕەوتە ڕولە گەشە سەندنیشدایە.نەبوونی ستانداری پێویست لەڕێگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕێگایانەی کردووە بەقوربانگا وقەسابخانەی مەرگ لەم دەڤەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان