بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ،سێ بەند کراو لە بەندیخانەکانی خۆی وسڵماس بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ مادەهۆشبەرەکان لە سێدارەدران.
لە ڕاپۆرتەکەدا یەک لە بەندکراوان لە بەندیخانەی سەڵماس بە ناوی شاپوور وەرشەوهەشتیان و دوو بەندی دیکە لە بەندیخانەی خۆی بە ناوەکانی داود محەممەدی وئەحمەدی ڕەستگار لە ڕۆژی ٦ی گەلەویژدا بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دران.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە حەوتوی ڕابردۆدا لە ڕۆژی٦ی گەلاوێژدا شەش بەندکراو بە تۆمەتی لەو جۆرە لە سێدارە دراون.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە حەوتوی ڕابردودا شەپۆلێکی لە سێدارە دان لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دەزگای دادەوە دەستی پێ کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان