هەواڵەکان

خۆکۆژی ژنێکی گەنج لە مەریوان

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ٨ۍ گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، ژنێکی ۱٨ساڵان بە ناوی سارا کەریمی خەڵکی شاری مەریوان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە تا ئێستا هۆی خۆکوژی ناوبراو دیار نییە، بەڵام وتراوە بنەماڵەی ناوبراو لە بواری مادییەوە لە دۆخێکی ئەستەمدا ژیانیان دەبەنەسەر.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردشتان لەسەرەتای ساڵی نوێ زاینییەوە تاکوو ئێستە ۳۱ هاووڵاتی بە هۆی خۆکوژییەوە گیانیان لەدەستداوە. لەم ڕێژەیە ۱۳ کەسیان پیاو و ۱٨یان ژن بوون. هەروەها لە ڕێژەی ئاماژە پێکراو ۲ کچ و یەک کۆڕی خوارەوەی ۱٨ساڵ بەدیی دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

خۆکوژی پیاوێکی بەساڵاچوو لە مەریوان

۲۵ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندووتیژی دژ بە ژنان

ئەردەوێڵ: بێبەری کردنی زیندانییەکی سیاسی لە مافی مەرەخەسی