ناڕەزایی دەربڕینی شۆفیر تەکسییەکان لە شارەکانی بانە و خۆی

KMMK:

ئەوڕۆ دووشەممە ۹ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی کۆمڵێک لە شۆفیر تەکسییەکانی شاری خۆی لەناڕەزایەتی بەرانبەر بە خواربوونی کرێکان لە شوێنەکانی ناوشار دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایی.

لەلایەکی ترەوە لەشاری سنووری بانە خاوەن تەکسییەکانی ئەم شارە بەهۆی خواربوونی کرێ و گرانی کەلوپەلی ماشێن، لە گردبوونەوەیەکدا ناڕەزاییان دەربڕی.

هەڵکشانی هەڵاوسان و گرانی لە ڕادەبەدەر کەلوپەلی ماشێن، نەگۆڕمانەوەی کرێکان و نەبوونی دەسپێشخەرییەک بۆ وەلانانی ئەو بەربەستانەی لەپێش خاوەن تەکسییەکاندایه، ناڕەزایەتی بەردەوامی لە ئاستی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێکەوتۆتەوە و بەرپرسانی پێوەندیدار تا ئێستە بۆ وەلانانی ئەم بەربەستانە دەسپێشخەرییەکیان بە ئەنجام نەگەیاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان