گۆشتی بەستوو ٦۰۰ کەسی لە قوروە دەرمانداو کرد

kmmk:
پێنج شەممە ۲۳ی رەشەمەی ۱۳۹۷ روون بویەوە کە لە مەودای دوو رۆژی رابردوو رێژەی دەرمانداوەکانی شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ٦۰۰ کەس.

بە پێی بڵاوکراوەی نەخۆشخانەی قوروە لە دوو رۆژی رابردوو تا ئێستە پتر لە ٦۰۰ کەس رۆیشتونەتە نەخۆشخانە کە پاش تاقیکردنەوە روون بوەتەوە کە هەموان بە هۆی خواردنی گۆشتی بەستووی حکومی بەم رۆژە کەوتون.

جێگای ئاماژەیە؛ هێزە حکومیەکان بەبێ ئاگادار کردنەوە لەسەر دەرمانداو بونی شارۆمەندانی قوروە دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی گۆشتگەلی بەستوو لە بازاڕەکان.

دەبێت ئاماژە بکرێت؛ هەڵکشانی بێ هاوتای نرخی گۆشت لە ئێران بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ پارێزگاکانی تری جوگرافیای سیاسی ئێستەی ئێران، و بەرتەسک بوونی ئاستی کڕینی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شێوەی گشتی و لە پارێزگای سنە بەتایبەت، بوەتە هۆی هێرشی خەڵک بۆ کڕینی گۆشتی بەستووی حکومی.

دەبێت ئاماژە بەو بابەتە بکرێت کە: فرۆشتنی گۆشتی بەستووی حکومی لە بازاڕەکان بەتەنیا بە تەسلیم کردنی کارتی ملی، کۆپی شناسنامە و بەڵگەی مووچە دەدرێت بە خوازیاران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان