یەحیا حەمادی /یەکەم منداڵی عەفرین کە بە بۆردمانی ئەرتەشی تورک گیانی لە دەستدا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk:

لە دوای پەلامار و هێرشی داگیرکاری ئەرتەشی تورکییە لە سەرئەرز و ئاسمانی کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژی ۳۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی ــ (20ژانویەی2018) منداڵێک بەناوی “یەحیا حەمادی عەلی “تەمەن ۷ ساڵان لە دوای برینداربوونی ، ئەمڕۆ ۱ی ڕێبەندان ڕاگەیەندرا گیانی لە دەست داوە .

لە ڕۆژی شەمە ۲۰ی ژانویە ئەرتەشی تورکیە هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر کانتۆنی عەفرین تا ئێستا لە خەڵکانی سڤیل ۷ کەس کوژراوە و ۱۲ کەس بریندار بوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان