kmmk:
پێنج شەممە ۲۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی کۆچی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەشتراوی شاری بان گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ ولە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ڕەئووف عارفی ۵۰ساڵ تەمەن بەگرانی بریندار بووە.
شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوازێکی نامرۆڤانە کۆڵبەران دەکاتە ئامانج وساڵانە سەدان کۆڵبەر دەکوژێ.ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بە میلیارد دۆلار لە سامانی خەڵکی دەدزن ولەوڵات دەیبەنە دەرەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمە ۴۵ مین کۆڵبەرە لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تائێستە بریندار دەبێت.هەروەها ۱۷ کۆڵبەر وکاسبکاریش کوژروون کە زۆرترین ئامارەکان تایبەت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆڵبەران بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان