موختار زارعی چالاکی مەدەنی لە دۆسیەیەکی دیکەدا لێپێچینەوەی لەسەر کــرا

kmmk:

چوارشەممە ۲۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ ،چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی شاری ســنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆسیەیەکی دیکەدا لێپێچینەوەی لەسەر کرا و لەدادگا لە ڕێو ڕەسمێکدا لەهەمبەر تۆمەتێکی نوێ دادگایی کرا و تاوانەکەی پێناسرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە نوێترین تۆمەتێکە نرایە پاڵ ناوبراو “سوکایەتی وبێ ڕێزی بە شکۆی ڕێبەر” بووە.واتە ناوبراو لە یادداشتێکدا کە پێشتر لە تێلگەرام و ئینستاگرامی تایبەتی خۆس لە ژێر ناوی “شۆڕشگێڕ نیم و ناش بم” بڵاوی کردبوویەوە ئەم یادداشتە وەکوو سوکایەتی بە ڕێبەر مەزەندە کراوە هەربۆیە ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی ڕەشەمە لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری سن لەڕێی نامەی ئیلەکترونیکی تلەفونەکەیەوە بانگهێشت کرا ولەسەر دۆسیەکەی لێپێچینەوەی لەیەر جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری ســنە لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویە ” “ئەم هەڵوێستە ڕەنگە دژایەتی لەگەڵ ڕێبەر بێت”

جێی بیرهێنانەوەیە ناوبراو خاکەلێوەی ۱۳۹۷ بەبۆنەی نووسینی نامەیەکی ڕەخنەئامێز بۆ “عەلی خامنەیی” دەسبەسەر کرابوو لەڕۆژی ۱۲ی بەفرانبار لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕش، بە سەرۆکایەتی دادوەر “بێهروز شەرقی یوسفوەند” بەتۆمەتی سوکایەتی بە ڕێبەر، پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات”ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لەدۆسیەی دووهەمی لەمەڕ بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەکە کە ناڕەزایەتی دەربڕیووە زۆ ئێعدامی ڕامین حسێن پەناهی ،هەروەها دیسانەوە ڕێکەوتی خەرمانانی ۹۷ دەسبەسەر ولەلقی یەکی دادگای شۆڕش بەتۆمەتی “پێکهێنانی گردبوونەوە و سازان لەگەڵ نەیاران دژبە حکوومەت سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا،کەسەرجەم تائێستە ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان