دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

KMMK:

١١ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی «مەجید رەزم ئاوەر» لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹وە تا ئێستە ٧٧ چالاکی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان