ک م م ک: ٧٤ پەرلەمانتاری وڵاتانی ئەورپا بە واژۆکردنی نامەیەک داوای ئازادیی ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم دەکەن.
٢٤ی شوبات، ساڵح موسلیم لە کاتێکدا بۆ بەشداریکردن لە کۆفرانسێکدا لە پراگی پایتەختی چیک بوو دەستگیرکرا، شەوی ڕابردوو پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوای ئازادییان کرد.
ناوەندی رۆژنیوز لەخەبەرێک دا دەنووسێت لە نامەی هاوبەش ئەو ٧٤ پەرلەمانتارەدا هاتووە: بەگوێرەی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، بەرێز ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە سەر داواکاریی تورکیا لە پراگی پایتەختی چیک دەستگیرکراوە.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە: پەیەدە و کوردانی سوریا ڕۆڵێکی دیاریکەریان هەبووە لە شەڕی دژی داعشدا، ئێمە لە ئەوروپاوە پشتگیری خۆمان دەردەبڕین بۆ شەڕی دژی توندڕەوی و پێمانوایە دەبێت لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا ڕێز بگیرێت.
لە کۆتاییدا ڕایانگەیاندووە: ئێمە وەک پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی یەکێتی ئەوروپا داوا لە حکومەتی چیک دەکەین، کە بەرێز ساڵح موسلیم ئازادبکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


