بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، لە درێژەی شاڵاوی ڕەش بگیریە کانی مانگی پوشپەڕدا، هاوڵاتێک بەناوی “فارۆق پایمەرد”دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ڕۆژی ۲۳ی پوشپەڕ لە نێوان ڕێگەی شارستانی شنۆ بو یەکێک لە شارەکانی دەروبەر، لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێ وە شارۆمەندێک بەناوی “فارۆق پایمەرد ــ کوڕی کەماڵ “پیشە موبایل فرۆش و دانیشتوی شاری شنۆ دەستبەسەر کراوە، تاوەکو ئێستا کەس نازانێت بە چ تاوانێک دەستبەسەر کراوە یان خود هەناردەی کوێ کراوە.
شایانی باسە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ ،گەرما و گەرمی ڕەشبگیریە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە ئەم شاڵاوە سەرجەم شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی گرتۆتەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم دەسبەسەرە فەلەیانە، هیچ پاساوێکی یاسایی و دادوەری لەگەڵدا نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان