هەواڵەکان

مامۆستایەکی کورد لە ورمێ دەستبەسەر کـرا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ  مامۆستای قوتابخانە «پەیمان نەقشبەندی» بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.

شیاوی باسە پەیمان نەقشبەندی پاش دوو ڕۆژ لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی گوازراوەتەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ. ناوبراو مامۆستای قوتابخانەی گوندی رشکانی سەر بە ورمێ بووە کە لە شوێنی وانە وتنەوەکەی دەستبەسەر کراوە.

لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی بەربڵاو لە لایەن فەرهەنگیان و مامۆستایانەوە لە مەڕ وەرگرتنی مووچەی پاشەکەوت وناڕەزایی دەربڕین بە دۆخی پیشەیی هاتۆتە ئاراوە کەلەم نێوەندەا حکوومەتی ئێران لە هەوڵدانێکدا چەندد کەسێکی لە فەرهەنگیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەستبەسەر و چەنددین ڕۆژ هێشتنەوەیان لە ئیدارەی ئیتلاعات گواستونیەوە بۆ زیندانەکانی حکوومەتی ئێران و دواتر حوکمی زۆری بۆ بڕیونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی لە ئارادایە

سزای نوێی “محەممەد عەلی تاهری” دامەزرێنەری بازنەی عیرفان

پاش تێپەڕ بوونی ۲ساڵ هاووڵاتیەکی باکووری کوردستان هێشتا لە گرتوخانەی ئێران دایە