KMMK:
یەکیەتی پارێزەرانی ئەورووپا بۆ مافی مرۆڤ و دیمۆکڕاسی جیهان بەیانییەکی نووسیوە و تێیدا ڕایگەیاند، گۆشەگیری ئۆجالان و دیکەی زیندانیان جۆرێک لە ئەشکەنجەیە.پێویستە یەکیەتی ئەورووپا بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری هەوڵی کردەیی بدات.
ڕێکخراوی پارێزەرانی یەکیەتی ئەورووپا دەڵێ: هەر زیندانییەک دەبێ تەنیا ۵ ڕۆژ گۆشەگیر بکرێت .گەر پتر لە ۱۵ ڕۆژ گۆشەگیر بکرێت ،کردەوەیەکی هۆڤانە و دژە مرۆییە.
هەروەها جەخت دەکاتەوە کە تورکیا هەموو یاساکانی بن پێ خستووە،ئەم دۆخە لە ڕاپۆرتی ساڵی ۲۰۱۶ی سی پی تی هاتوو،کە تێیدا ئاشکرا کراوە هەموو زیندانیانی ئیمڕاڵی لانیکەم ۵ساڵە نەیان توانیوو پارێزەرەکانیان ببینن وتەنانەت پێوەندی تلەفونیشیان لێ قەدەغە کراوە.
پێویستە یەکیەتی ئەورووپا وەخۆ بکەوێ و هەروەها ئەم ڕێخراویە چەنددین داواکاری پێشکەشی یەکیەتی ئەورووپا کردووە.دەبێ سی پی تی (کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە) سەردانی ئیمڕاڵی بکات ولەسەر هەڵسوکەوتی حکوومەتی تورکیا لێکۆڵینەوە بکات بۆ ئەوەی بزانرێ ئاخۆ ئەو وڵاتە بەپێی یاسای زیندانیان دەجوڵێتەوە یان نا.دەبێ بەرپرسی یەکەمی گشتی یەکیەتی ئەورووپا هەنگاوی کردەیی وخێرا هەڵبگرێ.گۆشەگیری ئۆجالان ودیکەی زیندانیان دەبێ کۆتایی پێ بێت و چاوپێکەوتنی زیندانیان لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکانیان بێتە ئاراوە.
هەر وەها بیری هێنایەوە کەئۆجالان لەساڵی ۲۰۱۱ بەم لاوە نەیتوانیووە چاوی بە پارێزەرانی بکەوێ، لەم بارەوە ڕایگەیاند ،لە ڕاپۆرتەکانی سی پی تی تۆمار کراوە.ئەو بنەچانەی لەسەر زیندانیان تێیدا دیاری کراوە کە لەساڵی ۱۹۵۵ لە لایەن ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە، پەیماننامەیەکی جیهانییە ولەساڵی ۲۰۱۵ لەژێر ناوی ” پێوەرەکانی نیلسۆن ماندیلا”وە پەسەند کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان