KMMK:
یاری زانانی تیمی فوتبۆڵی ئاواڵانی کامێران بە بۆنەی هەبوونی کێشەی ماڵی و نەتوانینی دابنین کردنی تێچووەکانی ئەم تیمە ڕایانگەیاند کە تا نەهێشتنی ئەم کێشانە لە مانگرتن بەردەوام دەبن.
پازێزگاری حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ســنە کوتبووی کە ڕێبەندانی ئەمساڵ، بڕی ۵۰۰ ملوێن تمەن یارمەتی ماڵی دەدات بە تیمی ئاوڵانی کامێران. هەروەها دیاری کردبوو کە ۵۰ ملوێن تمەن وەکوو پاداشت دەدات بەو تیمە بەڵام هیچکام لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون.
پاش ئەوەی لە بواری ماڵی لەلایەن بەرپرسانی ئەم یاریگاوە شارژ نەکران و بەرپرسانی حکوومی بەڵێنەکانیان نەبردە سەر، یاری زانانی ئاوڵان دەستیان دادەیە مانگرتن و بۆ ڕاهێنان و پڕۆڤە ئامادە نەبوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاواڵانییەکان سێ شەممە ۷ی ڕەشەممە لە کرمان دەبێ بچنە ڕکابەرکێی «مس نوین»ی کرمانەوە.
شیاوی باسە تیمی ئاواڵان لە لیگی دەستەی دوویەمی ئێران یاری دەکات وهەنووکە لە پلەی پێنجەمی پۆلینبەندی ئەم لیگەدایە.
بەپێی پێشینەی سەرکەوتنی تیمەکانی فوتبۆڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لیگی سەرووتر و پێ ناخۆش بوونی بەرپرسانی حکوومی لەچاو تیمەکانی تر بەو ئەنجامە دەگەین کە ئەم تیمەیش هاوشێوەی دیکەی تیمەکانی فوتبۆڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ئەنقەست لەگەڵ کێشەی ماڵی ڕووبەڕوو دەبنەوە و بەم شێوەیە ئەم تیمەیش وەدەر (حذف) دەنێن.
بانگهێشت نەکردن و ڕێگەپێ نەدانی یاریزانانی بەناوبانگی کورد وریا غەفووری و کاوە ڕەزایی بۆ تیمی نەتەوەیی (یارییەکانی جامی جیهانی)، بۆخۆی دەربڕی ئەو ڕاستییەیە کە حکوومەتی ئێران نایهەوێ کوردەکان وکوردستان لەم گۆڕەپانانە دەربکەون.
سەرنموونەگەلی بەرچاوی زۆر وەکوو وەردەرنانی پاڵەوانبازان، یاریزانانی ئاسن، والیباڵیستەکانی کورد بوونی هەیە کە ئەم سیاسەتەی ئێران پشتڕاست دەکاتەوە.
هەنووکە چەنددین یاریزانی پاڵەوانی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بانگهێشت نەکردن بۆ تیمی نەتەوەیی ئێران بۆ یاری لە تیمی ئازەربایجان یاری بکەن.
لەنوێترین سەرنموونی ئەم هەڵاواردن وگوشارانە، دەستبەسەری دوو حەوتوویی کچە وەرزشوانی خەڵکی سـنە ئارەزوو میرەکی، ئەندامی تیمی کیک بۆکسینگی شاری سۆران کەلە ڕکابەرکێ لەگەڵ تیمی ئەسفەهان لەشاری سلێمانی بەشداری کردبوو و پاش بردنەوە بە نیشانەی ڕێزدانان ئاڵای کوردستانی بەرز کردبوویەوە. بەم هۆکارە ناوبراو دەسبەسەر و پێی وترابوو کە مافی چوون بۆ باشووری کوردستانی نییە و هەروەها لەناوبراو بۆ ئەم مەبەستە بەڵێنی نووسراوەیی وەرگیراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
