بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناونیشانی “یادگار مەحموودی” ۲۳ ساڵ تەمەن خەڵکی شمشێر بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی ” کل هەراتی نەوسوود” بریندار بوو.

جێگەی باسە وەکوو دەزانین ئێران لەژێر توژمی گەمارۆی ئابووریدایە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لەهەر بەشێکی ئێران گوشاری لەسەرە، چونکوو لەدوو سەرەوە گوشاری لەسەرە، جگە لە گەمارۆ سەرانسەریەکان گەماری خودی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەرە و هەموو تەنگەژەکانی وەکوو هەموو دەم خستۆتە سەر کوردستان و بەسیاسەتی سیستەمانە و هەڵاواردن و برسی کردن کە بەدەیان کارەساتی مرۆیی لە دەکەوێتەوە و خەڵکی ئەم ناوچەیە ناچارن دەست بەهەر کارێکی گران و نایاسایی بدەن بۆ ئەوەی خوانی منداڵەکانیان تەیار بکەن و لەم پێناوەدا خەساری گرانیان بەردەکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان