KMMK:
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عەبدوڵڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٩٨ ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه، ئه‌مڕۆ باری ته‌ندرووستی زیاتر تێكچووە و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئاشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانییان كردووه، دۆخی ته‌ندروستی له‌یلا گیوڤه‌ن تێكچووه و ئازارێكی زۆری له سنگیدا په‌یدا بووه.
ڕاگه‌یه‌نرا گیوڤه‌ن گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕوحا له شاری ئامه‌د، به‌ڵام ڕێگه‌ی نه‌داوه ته‌داوی بكرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان