دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵێ دیکە لە شەنگاڵ

kmmk:

لە ڕۆژانی ڕابردوو ،لەکاتی نۆژەن کردنەوە و سەرلە نوێ ئاوەدان کردنەوەی شەنگاڵ ،لەشەقامەکانی ناوەندی شاری شەنگاڵ لەنێزیکی سایلۆی شەنگاڵ لەلایەن کرێکارانەوە گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە لەم گۆڕەدا کۆمەڵێک تەرمی ئەو ئێزدیانەی بوون بە قوربانی جینایەت و پاکتاوی ڕەگەزی ئیسلام سیاسی لەژێرناوی ڕێخراوی تیرۆریستی داعش دۆزراونەتەوە و بەهۆی ئەوەی هێشتا توێژینەوەی حکوومی لەهەمبەر ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە دەستی پێنەکردووە ،ڕێژە وڕادەی تەواوی ئەو تەرمانەی لەم گۆڕە دۆزراونەتەوە نازانرێ.

شیاوی باسە لەکاتی ئازاد کردنی شەنگاڵەوە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان، هێزەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی گەل وهێزی پێشمەرگەوە تا ئێستە پتر لە ۷۰گۆڕی بەکۆمەڵ لەو ناوچەیە و دەورووبەری دۆزاوەتەوە،بەڵام توێژینەوەی یاسایی بۆ ئەم گۆڕانە هێشتا نەکەوتووەتە بـواری جێبەجێ کردنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: