پەیام فەتحی چالاکی کڕکاری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرا

ک.م.م.ک:

شەممە ١٠ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی پەیام فەتحی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سنە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرا.

بە پێی هەواڵەکە، پەیام فەتحی چالاکی کرێکاری پاش بانگهێشت لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە داوای لێکراوە کە مافی نییە لە هیچ چەشنە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە بەشداری بکات و دەبێ بەڵێن نامە واژۆ بکات، بەڵام ناوبراو لە مافی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەرگری کردووە و هیچ چەشنە بەڵێن نامەیەکی واژۆ نەکردووە.

شیاوی باسە کە، ناوبراو پاش خۆبواردن لە واژۆ کردن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە هەڕەشەی لێکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە، چەندد ڕۆژی ڕابردوو و نێزیک بوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەپۆلێکی نوێی لە بانگهێشت، هەڕەشە و دەستبەسەری چالاکانی کرێکاری دەستپێکردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *