KMMK :
گوڵتان کشاناک سەرۆکی پێشوی شارەوانی شاری ئامەد و ژنە سیاسەتمەداری کورد بە تۆمەتی “ئەندام بونی لە پارتی کرێکارانی کوردستان ” پ ک ک ” و پڕوپاگەندا بۆ ئەم رێکخراوە بە ١١ ساڵ و سێ مانگ، سزای زیندانی کردنی سزا درا .
جێگای بیرهێنانەوە یە کە لە ئێستادا بە هەزاران کوردی باکوری کوردستان بە تۆمەتی ساختە و یا بە تۆمەتی ئەندام بون و لایەنگری لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندانەکانی تورکیادا دەستبەسەرن .
جگە لەمانەش تەنانەت چەندین پەڕلەمانتاری کوردیش بە دەیان ساڵ بڕیاری زیندانی کردنیان بۆ دەرچوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan


