برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە ماکـــۆ

kmmk:

ڕۆژی هەینی ۱۲ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ئەکبەر محەممەدلوو تەمەن ۳۴ ساڵ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە برینــدار بووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە، لەکاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی ئاواجیق هەڵکەوتە لە خاڵی سیفری سنووری شاری ماکــۆ دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لێدەکرێ و پێی ئەم کۆڵبەرە برینــدار دەبێ.

شیاوی باســە کەناوبراو بۆچارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردووی ساڵی نوێی زاینیی تا ئێستە ۱۱ کۆڵبەر کوژراون و۲۸ کۆڵبەریش بریندار بوون کەکۆی گشتی دەبێتە ۳۹ کۆڵبەر بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی وسەرما ونوقم بوون لەئاو خەساریان پێگەیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan