kmmk:
لقی دووی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ســـنە موختار زارعی چالاکی مەدەنی کوردی بە تۆمەتی ” سوکایەتی بە ڕێبەر” و ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” سێ ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپاند.
لەم حوکمەدا کە لە ۱۳۹۷/۱۰/۱۶ پەسەند کراوە، ئاماژە دراوە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی پولیسی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ســنە وسکاڵای دادسانی ئێران لە شاری ســـنە پشتەبستوو بە مەددەکانی ۱۳٤ــ ۵۱٤ــ ۵۰۰ی یاسای سزاکانی ئیسلامی بۆ سوکایەتی بە ڕێبەری ۲ ساڵ و تۆمەتی پڕوپاگەنددە دژ بە دەسەڵات ساڵێک زیندان دیاری کـــراوە.
جێگەی باسە ئەم حوکمە بێ بێ ئامادەیی وهەبوونی خۆی تۆمار کــراوە و بەڕێز زارعی و یان پارێزەرەکەی بۆ بەرگری وبەرپەرچ دانەوەی ئەو تۆمەتە هەڵواسراوانە بانگهێشتی دادگا نەکـــرابوون.
۳۰ی پووشپەڕی ۹۷ موختار زارعی پاش نووسینی نامەی ڕەخنەگرانە بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن پولیسی ئیتلاعاتی ئێران ـەوە لە شاری ســـنە دەستبەسەر کـــرا و پاش ۲۰ڕۆژ بە دانانی بارمــتە ئازاد کــــرا.
پێشێل کرای ئاشکرای مافی ئازادی ڕادەربڕین، درکاندنی بیروباوەڕ، یەکسانی مافەکان لەو بابەتانەن کەلەم حوکمەدا وشێوازای هەڵسوکەوتی دەزگای حوکمڕانی ئێران دابیــنرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان


