kmmk:
شەممە ۱۵ی بەفرانباری ۱۳۹۷هەتاوی ، جارێکی تر بە هۆی هێرشی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران کۆلبەرێک بە ناوی ئوومید ئیراندووست خەڵکی پیرانشار بە گرانی بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەر لەو رۆژەدا و لە سەر سنووری کانی خودا کۆڵبەرێکی تر بە ناوی یۆسف محەممەد ئەسڵ لە سەرمان ڕەقهەڵات و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی ۲۰۱۹ زایینی تا ئێستا ۵ کۆڵبەر بریندار بوونەو ۲ کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان