بانە/ کۆڵبەرێک بریندار کرا

kmmk:

چوارشەممە ۱۲ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە‌چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو کۆڵبەران لە بەرزایەکانی سەر سنووری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە ناوی سابیر موحسنی ۲۱ ساڵ تەمەن بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆڕتەکان ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئسلامی ئێران دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بە هۆی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە بۆ سەر کۆڵبەران کۆڵبەرێک بە ناوی سابیر موحسنی بریندار کرا و گوێزرایەوە بۆ نەخۆشانەی شاری بانە.

بە پێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱٨ زایینی ۱۰۷ کۆڵبەر بریندار کراون و ۶۵ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان