سنە: دەوڵەت‌ و سووپای پاسداران گەنجانی ڕۆژهەڵاتیان تووشی مادە هۆشبەرەکان کردوووە

kmmk:

چوارشەممە ۱۲ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی پارێزگاری ئێران لە پارێزگای ســنە لە پێنجەمین دانیشتنی شۆڕاری هاوئاهەنگی دژی ماددەهۆشبەرەکان بەشداری کرد.

ناوبراو لە لە لێدوانەکانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاماری توشبووان بە ماددە هۆشبەرەکان و هەر وەها کێشەکۆمەڵایەتییەکان وەک تەڵاق(جوێ بوونەوە) ڕوو لە زیادبوونە و لەو چوارچێوەیە دا دانی‌بەوەدانا و گوتی:” ئەگەر کاربەدەستان لەو بوارەوە بە جددیەتێکی تەواو دەسبەکار بن ئیدی ناگوترێ کە سیستەمی کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی پێیخۆشە کە گەنجانی کورد تێکەڵاو و تووشبووی مادەهۆشبەرەکان بن و بەرەو ئەو ئاستە بکێشرێن.
ئەو ئاخاڤتنەی پارێزگاری سنە لە کاتێک دایە کە دەسەڵاتی ئیسلامی و لە سەرەوەی ویش سووپای‌پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری سەرەکی تووشکردنی گەنجان بە ماددەهۆشبەرەکان و هەر وەها کێشەکۆمەڵایەتییەکانی دیکە لە پارێزگای سنە و تەواوی رۆژھەڵاتی کوردستانە.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە ساڵانێکی زۆرە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم سیاسەتەی لە کوردستان ڕەچاو‌ کردوووە و هێزەکانی سووپای پاسداران و بەکرێگیراوانی ناوخۆییشی لەگەڵ ، دەستیان داوەتە بڵاوکردنەوەی بەربڵاوی ماددەهۆشبەرەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان و هەروەها لە گەڕەک و قوتابخانەکان و هەروەها قاچاغی ماددە هۆشبەرەکانیان لە و ناوچەیە گرتۆتە دەستی خۆیان و هۆکاری سەرەکی رەنج و کێشەکانی کۆمەڵگا وەک تووشکردنی گەنجان بە ماددەهۆشبەرەکانن و بەم شێوەیە دەیان هەوێ خەڵک گرفتارو کۆمەڵگا کۆنتڕۆڵ و کپ بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان