خنکانی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەکاتی کۆڵبەری

kmmk:

سێ شەممە ۴ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی خەڵک شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی یاسین ڕەحیمی لەکاتی کۆڵبەری لەئاودا خنکا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرە لەکاتێکدا باری بە کۆڵەوە بوو ودەیهەویست لە ڕووباری زەلێ بپەڕێتەوە بەهۆی زۆری ئاو و قورس بوونی بارەکەی نوقم دەبێ و دەخنکێ.

شیاوی باسە کۆڵبەرانی کورد لەڕووی ناچاری و لەترسی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی زۆرجار لە بەرزاییەکان وهەڵدێر و ڕێگە ئاستەمەکانەوە تێدەپەڕن و هەربۆیە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە چیاکان یان کەوتن بەسەر مین دا یان خنکان لە ڕووبارەکان گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەدەسپێکی ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تا ئێستە ۱۰۳ کۆڵبەر وکاسبکار بریندار و ۶۵ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە کەکۆی گشتی ۱۶۸ کۆڵبەر بوون بەقوربانی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان