kmmk:
یەکشەممە ۲۵ی سەرماوەز، ژنێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بەناوی فەرزانە ماملێ بەهۆی هەژاری و کێشەی بنەماڵەی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.ناوبراو کچی سەلیم خەڵکی گوندی “قوم قەڵا” ی سەربە مەهابادە.بەگوێرەی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری خۆکوژی و کوشتنی نامووسی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۵۸ ژن و ۳۴پیاو کۆتایان بەژیانی خۆیان هێناوە، هەروەها یازدە کەس بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە، بەم شێوەیە ڕێژەیە ژنان دەگەن بە ۵۹ کەس وسەرجەم ۱۰۴کەس دەبن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان