بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۱۷کرێکاری کانەتەڵای “ئاقدەرە”ی هەوشار، سەربەشاری تیکاب هەر یەکەوبە۱۰۰قامچی شەلاق سزادران .سزای دادوەری گشت ئەو ۱۷کرێکارەی گرتەوە کە بەسکاڵای بەڕێوەبەری کانەتەڵای ئاقدەرە لە دادگای ورمێ سزادرابوون ولەدوایین ڕۆژەکانی مانگی ڕابردودا سزاکەلەسەریان جێبەجێ کرا.
دۆسیەکە بەشێوەی دووقۆڵی لەلایەن شەریکەی پویا زرکان و بەڕێوەبەری شرکەتەوە بۆهەشت کەس لەکرێکارانی وەرزی( فصلی) کانزاکەوە سازدرابوو ،بەوپێیە ئەوهەشت کەسە بەتۆمەتی ڕێگری کردن لەکاروکەسابەتی خەڵک وئاژاوەنانەوە و گێرەشێوێنی و بێ ڕێزی کردن بە پاسەوانی شەریکە و هەروەهاشکاندنی حورمەتی جل وبەرگی پاسەوان ودەسبەسەرداگرتنی پاسەوانی و شکاندنی تابلۆی شەریکەو ….لێپێچینەوەیان لێ کرابوو ،بەپێی بڕیاری دادگا سەرەتایی ئەم کەسانە تاوانبار ناسرابوون .بەم پێیە هەریەکەولەتۆمەتباران ریزی یەک تا پێنج بە لێدانی ۱٥۰ قامچی شەلاق و ٥ ساڵ زیندانی سزادران کەئەم سزایەلەدادگای پێداچونەوەدا بۆ ۱۰۰قامچی شەلاق و کێشانی ۳۷مانگ زیندان کەمکرایەوە.
بەگشتی ئەم تۆمەتبارانە بە جەریمەی ماڵی و قامچی لێدان و زیندان سزادران .کە سزای ماڵی و لێدانی قامچی لەسەرهەریەکەولەتۆمەتباران جێبەجێ کراوە .
پێویستە وەبیر بێنینەوە کەلە بەفرانباری ساڵی 93ی هەتاوی شەریکەی پویازرکان وەکۆ مقاولی یەکەمی کانزای تەڵای ئاقدەر ی هەوشار350کەس لەکرێکارانی وەرزی (قراردادی ـ فصلی)ئەم کانزایەی بەهۆی تەواوبونی مۆڵەتی گرێبەستەکانیانەوە ،هەڵیسپاردن ومۆڵەتی کاری بۆیان نوێ نەکردەوە ،کە ئەم کردەوەی بەڕێوەبەرە ناڕەزایەتی دەربڕینێکی زۆری لەلایەن کرێکارانەوە لەبەر دەم حەرەسیاتی شەریکەدا و تێکهەڵچوون لەناوبەر پاسەوانانی شەریکە کرێکارانی ناڕازی لێکەوتەوە. بەهۆی تێکەڵچونی پاسەوانانەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٦ی بەفرانباری ۹۳ی هەتاوی یەکێک لەکرێکاران کەلەژێر گوشاری ڕۆحیکی زۆردابوو ،بۆناڕەزایەتی دەربڕین بەلەدەسدانی کارەکەی هەوڵی خۆکوژی دا ..هەرلەو سەروبنەدابوو کەسیستمی دادوەری بەسکاڵای بەڕێوەبەر،بەتۆمەتی گێرەشێوێنی سزای بەدژی ۱۷کەس لەکرێکاران بڕیەوەو وجێبەجێ کرا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان