گۆرێکی بەکۆمەڵی کوردانی ئیزیدی لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە

KMMK :

ئەمڕۆ ۱۷/۱۱/۲۰۱۸ گۆرێکی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزەدی که ۷ که سی تی دابوه لە لە ناحیەی گل عوزیر سەر بە قەزای شنگال له ناو حەوزی ئاوی ماڵێکدا دۆزراوەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو کەسانە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولـلە باران کراون.

ڕووفاتەکان جلوبەرگی ئێزدییان لەبەردا بووە و لەلایەن ڕێکخراوی ئێزەدیەکانیشەوە ئیزیدی بونی ئەوان پشت راست کراوەتەوە .

بە پێ ڵێکۆڵینەوەکان تا ئێستاش چەندین گۆڕی بە کۆمەڵی تری کوردانی ئیزەدی بونی هەیە کە نەدۆزاروەنەتەوە .

ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال، دوای چەند کاتژمێرێک بە هەزارەها ژن و منداڵ کەوتنە دەستی چەکدارەکان و ژمارەیەک زۆریش کۆمەڵکوژکران.

دوای ئازادکردنی شنگال تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٦٩ گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان