هەڕەشە لە پارێزەرێکی (پایە یەک) وچالاکوانی ژینگەپارێز ومافی مرۆڤ لەشاری بۆکان

kmmk:
لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو پارێزەرێکی باڵا وچالاکوانی مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزی کورد “ئارەش فاتحی” خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن کەسانێکی سەر بە ناوەنددە ئەمنییەکانەوە لەڕێیتۆڕە کۆمەڵایەتیان کەوتۆتە بەر هەڕەشە وگوشار وداوای لێکراوە دەست لەهەر چەشنە چالاکییەک هەڵبگرێ ولەئەگەری بەردەوامی لەچالاکییە ژینگەیی ومافی مرۆییەکان سزا دەدرێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو پێشتر چەنددین کەمپەینی دژ بە کاولکاری ژینگەیی وکەسانی بەرپرسی ئەو شارە لەدادگا تۆمار کردووە وبەدواداچوونی بۆ کردووە و هەروەها بەشێوەی خۆبەخشانە تائێستە پارێزەری دەیان زیندانی سیاسی و چالاکی مەدەنی لە ئەستۆ گرتووە وهەربۆیە کەوتۆتە بەر هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە.

جێگەی باسە لەسەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە تا ئێستە سێ چالاکوانی مەدەنی وژینگەپارێزی شاری زۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون وحوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە و هەروەها نووسەر و چالاکوانی ژینگەپارێزی شاری بۆکان “فەرهاد لوتفی” بەهۆی گوشار وهەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران پەڕیوەی دوورە وڵات بووە و زێدی خۆی بەجێ هێشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان