کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە شارستانی خۆی ـ پارێزگای ورمی

kmmk:

ئێوارەی ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەری ۹۷ی هەتاوی ،کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “ئەدیب حوسەینی” خەڵکی گوندی “بلجووک”ی سەربە ناوچەی قوتوور لە شارستانی خۆی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێکراو کوژرا.

جێگەی باسە ناوبراو خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە و لەکاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە بەبێ ئاگادار کردنەوە تەقەی لێکراوە و گیانی بەخت کردووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی۲۰۱۸ی زاینییەوە تا ئێستە۴۷کۆڵبەر کوژراوە و ۷۲ کۆڵبەیش بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان