KMMK:
دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری مەریوان ” بەختیار رەحیمی” چالاکی کرێکاری و خەڵکی مەریوانی بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ناوبرا ڕێکەوتی ۶ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لە شوێنی کارەکەی ” ئیدارەی کارەبای شاری مەریوان” بە تۆمەتی ” اجتماع و تبانی” دەستبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە سەر دۆسیەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە چالاکەی بواری کرێکاری لە دۆخێکی جەستەیی ناجێگیردایە و تووشبووی ئازار و خراپی ” دڵ و گورچیلەیە” و پێویستە لە بن چاوەدێری پزیشکدا بێت.
ڕێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک پەرۆشی و خەمخۆری خۆی لە سەر دۆخی تەندرووستی بەختیار ڕەحیمی نیشان دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


