هەوڵی تیرۆری چالاکانی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوامە

kmmk: شەوی سێ شەممە ۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لەشاری دەربەندیجانی سەربە پارێزگای سلێمانی لەباشووری کوردستان  دوو کەس لەدەست وپێوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەوڵێکی تیرۆریستی دا، بەچەکی بێدەنگ کراو فیشەکیان نابەسەر چالاکوانی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “لوقمان شەهابی”یەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم ڕووداوە لە پێش چاوی دایکی لوقمان ـەوە ئەنجام دراوە بەخێرایی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی سلێمانی و بەخۆشییەوە لە مردن ڕزگاری دەبێت.

جێگەی باسە جگە لەو پێشێلکاریانەی لەژێرناوی جۆراوجۆڕ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەئاست چالاکانی کورد بەڕێوەی دەبات لەدەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیش بەهەموو شێوازێک هەوڵی تیرۆر ونەمانی چالاکان و ئۆپۆزیسیۆنی کورد دەدات و تائێستە بەسەدان چالاکی سیاسی کوردی تیرۆر کردووەوهەڕەشەی تیرۆر لەهەموو کالاکان دەکات و حکوومەتی هەرێمیش تائێستە هیچ کاردانەوەیەکی لەئاست ئەم دەست درێژیانەی کۆماری ئیسلامی نەبووە .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان