بەپێی ئەو راپۆرتانەی رادەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە:سەرلەبەیانی ئەمڕۆ۲۸گوڵان ٦بەندکراو لە گرتووخانەی شاری ورمێ لە رۆژهەلاتی کوردستان لە سێدارەدران.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە:”فەرەیدون رەشیدی،علی شەم گردیان،نادرمحمدی خەڵکی شاری ورمێ و حەیدەر ئەمینی خەڵکی شاری سەڵماس” لەۆژهەڵاتی کوردستان هەموو لەبەشی۱۵ گرتووخانەکەدابوون و دووکەسی دیکە و”عەزیز نوری ئازەر و ناجی کەیوانی خەڵکی ورمێ(کە پێشتر بەحوکمی دادگای شۆڕشی ورمێ لاقێکی بڕابوو) ولەبەشی چارەسەری دەرونی هێشتبوویاەوە،ئەمڕۆ سەرەبەیانی لە گرتووخانەی ورمێ سزای سێدارەیان جێ بە جێ کرا.
سەبارەت بەم ڕاپۆرتە دەوترێت دوێنێ ۲۷گوڵان ٦بەندکراو کەلەبەشەکانی۱۵ و دەرونی گرتووخانەکەدابوون ڕاگوێزی ژووری تاکەکەسی کابوون و ئەمڕۆ سێ شەمە لە سێدارە دران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان