لەسێدارەدانی لاوانی کورد بوەستێنن/ گیانی گیراوانی کورد لە مەترسیی دایە
KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای شەرمەزار کردنی سیاسەتەکانی حکومەتی ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان، بریاری لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان مورادی، رامین حۆسێن پەناهی و هیدایەت عبدللاپوور بە دوژمنایەتی لەگەڵ مرۆڤایەتی و ژیان دەبینێت.
بریاری لەسێدارەدانی ئەو کۆمەڵە گەنجە،. رێک بە مانای دوژمنایەتی گەلی کورد و درێژەی هەوڵدانی حکومەتی ئێران بۆ پاکتاوی نەژادی گەلی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هەموو گەلی کوردستان، ناوەندە ماف مرۆڤیەکان، چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ئەحزاب و لایەنە سیاسیەکان و… دەکات بەیەکەوە و یەک دەنگ بەرەنگاری ئەو بریارەی کۆماری ئیسلامی ئێران ببنەوە و بەهەر کارێک کە لەدەستی دێت، رێگە بگرن لە ئەنجامی ئەو حوکمە.
هاوکات کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە ناوەندە جیهانیەکان دەکات، گوشار بخەنە سەر حکومەتی ئێران کە گەنجانی کورد لەسێدارە نەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
مەترسی لە سێدارە دانی زیندانیانی سیاسی زانیار و لوقمان مورادی لە ئارادایە
-
مەترسی ئێعدامی زانیار ولوقمان مورادی پشتڕاست کراوەتەوە