درێژەی دەسبەسەری چوار چالاکی کورد

kmmk:

لەماوەی مانگی ڕابردوو چوار چالاکی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر و هێشتایش لە دەسبەسەری دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیدان.

دووی گەلاوێژ، ئارمان غەفووری لە چالاکانی مەدەنی و لەئەندامانی چیای سەوزی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک و ئەو شێمانانەی لەهەمبەر دۆخی ئەم چالاکە کوردە، بەپێی کوتەی چالاکانی شاری مەریوان، ناوبراو لە پێوەندییەکی تلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی باسی لەهەبوونی خۆی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی کرد.

سەحەرکازمی چالاکی ژینگەپارێزی  خەڵکی شاری ســنە  ۱۸ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەکاتی دەسبەسەرییەوە تا ئێستە هەواڵێک لەهەمبەر دۆخی ئەم چالاکە کوردە دەست نەکەوتووە.

هەروەها چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێزی خەڵکی ســنە، موسلیم سوبحانی ۲۹ی گەلاوێژ پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەسبەسەردا گرتنی کەلەوپەلەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و هەواڵێکیش لەمەڕ چارە نووسی لەبەر دەست دا نییە.

لەدرێژەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ۲۹ی گەلاوێژ، بێهنام ئیبراهیم زادە چاڵاکی کرێکاری کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان دەسبەسەر وپاش چەندد  ڕۆژ، ناوبراو لە پێوەندییەکی تلەفونیدا باسی لەهەبوونی خۆی لە دامەزراوەیەکی ئەمنییەتی کرد.

جێی بیرهێنانەوەیە شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەری چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە دیارەیەکی ئاسایی وسرووشتی وحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەری چالاکانی کورد هەوڵی کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی و هێنانە ئارای کەشێکی پڕوکێنەردایە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان