KMMK:ڕۆژی ۲۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ڕێخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک خوازیاری هەوڵی بەپەلە لەمەبەڕ حوکمی ئێعدامی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ووە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان زیندانی سیاسی کورد کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە لە ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی گەلاوێژەوە بە هۆکاری نادیار لە زیندانی ناوەندی ورمێ گوازراوەتەوە بۆ شوێنێک کە هێشتا نەزانراوە وبەپێی ئەوەی حوکمی ئێعدامەکەی بنەبڕ کراوە هەردەم لەبەر مەترسی ئێعدام دایە.
لێبوردەیی نێونەتەوەیی لە کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوە سەرەڕای دڵگرانی خۆی لەهەمبەر تەندرووستی ئەم زیندانیە سیاسییە، داوای پووچەڵ کردنەوەی ئێعدامەکەی کرووە.
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، پێنج ساڵ بەرێ دەسبەسەر وبەتۆمەتی ئەندامەتی لە پ.ک.ک ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
ناوبراو چەنددین جار بۆ وەرگرتنی دان پێدانانی درۆین وساختە ئەشکەنجەی گران کـــراوە.
کــــۆمــەڵــەی مــافــی مـــرۆڤــی کــوردســـــــــــتان


