KMMK: پێنج شەممە ۹‌ی ئاگوستی ۲۰۱۸, سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتە، گەمارۆی گوندی بەرج حەیدەر-ی شارۆچکەی شێراوای عه‌فرین-یاندا و ده‌یان كه‌سیان ڕفاند.
ئەو گرووپە سەربە لیوای هه‌مزه‌ی سه‌ر به توركیا، به نزیكه‌ی ٣٠ ئۆتۆمبێله‌وه هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر گوندی بورج حه‌یده‌ر-ی سه‌ر به شارۆچکەی شێراوای عه‌فرین و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییان لە گونده‌كه ڕفاندووه.
ئەو گروپە تیرۆریستیە ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی هه‌موو دانیشتووانی گونده‌كه‌دا گرتووه و هاتووچۆشیان بۆ لە گونده‌كه قه‌ده‌غه‌كردووه.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕفێندراون و ناسنامه‌یان ئاشكرابووه، بریتین له: سه‌یدۆ عه‌لی سلێمان، گولێ خه‌یری (٣٠ ساڵان)، عه‌بدالحی زه‌كه‌ریا حه‌سه‌ن (٢٥ ساڵان)، عه‌گید ڕه‌شید حه‌سه‌ن (٢٦ ساڵان)، ئه‌حمه‌د ڕه‌شید حه‌سه‌ن (٢٢ ساڵان)، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناسرۆ (٥٣ ساڵان)، باسل عه‌دنان محه‌مه‌د (٢٢ ساڵان).
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان