کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد لەپارێزگای ورمێ

KMMK:ڕۆژی ۱۹ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوو کۆڵبەری کورد،جاوید حەکاری و هاشم تەهوریان خەڵکی سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە کوژران.

بەگوێرەی هەواڵە ناوی ئەم دوو کۆڵبەرە بریتییە لە ” جاوید حەکاری” و ” هاشم تەهوریان” ه و پێی سەرچاوەکە جاوید حەکاری خێزاندار وخاوەنی ژن ومنداڵە.

جێگەی باسە وێڕای بێکاری وهەژاری وبێ دەرەتانی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران هەژارترین ناوچەی ئێرانە،بەوحاڵەشەوە خەڵک ناچار دەبن پەنا دەبەنە مەترسیدارترین کار بۆ ئەوەی نانی خوانی منداڵەکانیان دابین بکەن بەڵام بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەتەنیا نانیان لێ وەردەگرنەوە تەنانەت گیانیشیان لێ دەستێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: