kmmk
ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژی ۹۷ ی هەتاوی ژنێک بە ناوی ئاراستە موحەمەدپور کچی علی و پروانە لە گوندی وزمان ناوچەی خوخوڕەی سەقز خۆکوژی کرد .
بە پێی هەواڵ هۆکاری خۆکوژی ئاراستە کێشەی بنەماڵەیی بوە و ناوبراو لە مەزرا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە .
شایانی باسە لە دوای هەناردەکردنی تەرمەکەی بۆ دیواندەرە و گوماناوی بونی بەناو خۆکوژیەکە جارێکی تر هەناردەی پزشکی دادوەری شاری سنە دەکرێت و سەرەنجام دوێنێ لە زێدەکەی (گوندی ئاوبارە) بەخاک سپێدرا .
ئەوە جێگای سەرەنجە کێشە بنەماڵەییەکان کە سەرەنجامی خۆکوژی یان ژن کوژی لێدەکەوێتەوە و خوێنێ هەزاران ژن لە نهێنێ و شاراوەدا پەردەپۆش دەکرێت و سوڵحی عەشایری ڕێگرە لە جێبەجێ کردنی تەنانەت یاسا دژە ژنەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەم ڕەوتەش هەر درێژەی هەیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان