ئاگر کەوتنەوەی بەهێز لە ناوچەی هەورامانی باشووری کوردستان

kmmk: ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێک لە گوندەکانی هەورامان کەوتۆتەوە وهەزاران دۆنم لە دارستانەکان سرووشتی و ڕەز وباخی هاوڵاتیان سووتاوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم ئاگرە سنووری گوندەکانی دەگا شێخان و سەیرانگای ئاوێسەر و پشتی شاخی بیارەی گرتۆتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

تۆڕی هەواڵگری ڕۆژنیووز ئەم ڕووداوەی پشتڕاست کردۆتەوە و کوتیشی تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

جێگەی باسە تا ئێستا ڕێژەی زیانەکان نەزانراوە و لەماوەی ۲۵ ڕۆژدا ۲۳ حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە تۆمار کراوە لەم ناوچەیە وبەهۆی شاخاوی بوون و گژوگیای زۆری ناوچەکە ئەم حاڵەتانە تابێت ڕوو لەزیاد بوونە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان