هەواڵەکان

ئاگر تێ بەردانی بە ئەنقەستی دارستانەکانی “تەموغە

KMMK: دارستانەکانی تەموغە سەر بە شاری سەقەز لە حاڵێکدا ئاگر تێ بەردراوە کە لە رۆژانی رابردودا چەندین کارەساتی لەو جۆرە خوڵقێندراوە لە هەمان شار و شاری درواسێی بانە؛وەک ڵەوەڕگاکانی “تەپۆڵکەی ماڵان” ی سەقز و دارستانەکانی “پیر مراد”ی بانە کە شوێنێکی گەشت و گوزاریە هەر وەها کێوی “دوزین ” ی بانە.

بە تایبەتی لە فەسڵی گەرما رێژەی ئەم ئاگر تێ بەردانە بە ئەنقەستانە زۆر دەبێ و ناوەندە بەرپرسە دەوڵەتیەکان بە پێداگری بەردەوام لە سەر دۆخی هاوین لە بەدوادا چون بۆ دەسنیشان کردنی هۆکار و بکەرانی ئەم روداوانە خۆ دەدزنەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چڕی رێژەی ئەم روداوانە هەمیشە لە کوردستان و دارستان و ڵەوەڕگاکانیا بووە بە تایبەت لە ساڵانی دواییەدا.
بە پێی هەڵسەنگاندن دەگەڵ ناوچەکان ئێران و هەروەها چاو خشاندن بە بە هەوڵێ چالاکانی ژینگە پارێز بۆ کۆنترۆڵی ئەو روداوانە و وشیار کردنەوەی خەلکی ناوچەکان و زانیاریە کۆ کراوەکان لە خەلکی ئەم ناوچانە ؛ئەگەری بە رێکەوت ناوبردنی ئەم ڕوداوانەکە لە لایەن دەزگا دەوڵەتیەکان ڕائەگەیەندرێ پوچەڵ ئەکاتەوە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بەرزبوونەوەی ئاماری دەستبەسەرکراوەکان بۆ 34 کەس و بێ ئاگایی لە دۆخی ئەوان

لە شارستانی بیجاڕ ٤۰ قوتابی کچ ئەمساڵ ناچنەوە سەر وانەکانیان

درێژەی تۆپبارانی ناوچەی “شەهبا”ی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان ، لە لایەن سۆپای تورکیاوە پەرە دەسێنێت