ڕەوانەکردنی تارق و هیوا نیک پەی بۆ ئاسایش وزانیاری شاری سنە

دووهاوڵاتی کوردکەحەوتوی ڕابردوولەلایەن ئاسایشی شاری مەریوانەوەدەسبەسەر کرابوون دوێنێ نێردراون بۆ ئاسایش وزانیاری شاری سنە .

بەپێی دوایین هەواڵێک کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە،شەوی ڕابرودوو ۱٨ی گوڵانی ساڵی ۱۳۹٥ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە،لە گرتووخانەی ناوەندی شاری مەریوانەوەنێردراون بۆ ئاسایش وزانیاری سنە .

لەحەوتوی دەربازبودا ،خوێندکارێکی کوردبەناوی “تارق نیک پی”کوڕی لەتیف خەڵکی گوندی”نێ”سەربەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەلایەن هێزەئەمنیە کانی ئاسایشی مەریوانەوە قۆڵ بەست و بۆ بنکەی ئاسایش نێردرابوو .

بەهەمان شێوە دوو ڕۆژ دواتر “هیوا نیک پی” کوڕی حه‌سه‌ن خەڵکی هەمان گوند لەمەریوان، لەلایەن ئاسایشەوە قۆڵ بەست کراوەو ڕەوانەی “ستادی خەبەری”مەریوان کراوبوو

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
09/05/2016

%d bloggers like this: