KMMK: هەینی ۱۵ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەزۆربەی شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هاتە ئاراوە ،کەناونیشانی هەندێکیان بەم شێوەیەن.گوندی “سێوەڕ” کە ۵هێکتار لە لەوەڕگەی ناوچەی سوتاند.دارستانەکانی گوندی “سیاناو” (سەربان چەقەڵان).دارستانەکانی گوندی “شارانی” , گوندی کانی قوڵەجان”, دارستانەکانی گوندی “لەنجاوا(کانی چناران)” و زۆر ناوچەی تر کەهێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە.
جێگەی باسە لەدوای ئەوەی لێرەوار وپووش وپواری کوێستان و نێودارستانەکان ووشک بوویەوە هەموو ساڵێک دەست وپێوەندییەکانی سەربە سپای پاسداران ، لەهەمبەر ڕووتانەوەی ناوچەکە و چۆڵکردنی گوندەکان، ئاگریانتێبەردەدا و دەیان،کات بەچۆڵەوانی تەنیا بۆئەوەی بتوانێ بەئامانجی سەربازی دەکاریان بگرێ و هەروەها وزە و سەرچاوە سرووشتیەکانی ئەم ناوچە پڕپیتە ودەوڵەمەنددە بدزێ وکەس لێی بەخاوەن دەرنەکەوێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان