KMMK: هەینی ۱۵ پۆشپەری۱۳۹۷، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەرسەلان هیدایەتی چالاکڤانی دیاری ناوچەکانی قوروە، کرماشان، ئیلام و لۆڕستانیان دەستبەسەر کردوە و بۆ شوینێکی نادیار گواستویانەتەوە.
ئەرسەلان هیدایەتی لە چالاکانی خوێندکاری، ژینگەپارێز، فەرهەنگی, مەدەنی و هۆنەری شاری قوروەیە، کە رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کارە کلتووری و هونەریەکان.
باس لەوە دەکرێ کە ناوبرابە تۆمەتی، داخوازی راگرتنی حوکمی سێدارەی بۆ گیراوی سیاسی، رامین حوسێن پەناهی ، دەستبەسەر کراوە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە بە پێی یاسا و جارنامە ماف مرۆڤیەکان دەبێ هەموو کەس لە دەربرینی بیر و را ئازاد بن و هیچ وڵاتێک نابێ کەسێک بە هۆی هەبوونی بیری جیاواز دەستبەسەر کات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان