KMMK: ڕۆژی ۱٨ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دو ڕووداوی کرێکاری جیاواز لە شاری “نیدا “لە وڵاتی تورکیا ڕوویداوە کەلە هەر دو ڕووداوەکە دوو پەنابەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانی کارەساتەکەن.
ناسر خالیدی خەڵکی شاری نەغەدە و خێزاندار و خاوەنی منداڵێک کە ماوەی ٥ ساڵە لە تورکیا وەک پەنابەر دەژی لە قاتی چوارەمی بینایەکەوە کەوتۆتە خوارەوە و سەری ناوبراو وەبەر دەکەوێت و هەنوکە لە نەخۆشخانەیە و هێشتا وەهۆش خۆی نەهاتۆتەوە.
لە لاێیکی ترەوە پەنابەرێکی تر بەناوی فاروق نەسروڵاهی خەڵکی شاری بۆکان و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە قاتی دووی بینایەکەوە کەوتۆتە خوارەوە و لاقی چەپی شکاوە .
لە وڵاتی تورکیا پەنابەران مافی کارکردنیان نیە و ڕێکخراوی پەنابەرانیش هیچ یارمەتێیکی ماڵی بە پەنابەران نادەن و هەر بەو هۆکارەشەوە پەنابەران ناچار بەدوای کاری ڕەشدا دەگەڕێن و خاوەنکارەکانی تورکیاش لەو دۆخە کەڵکی نامرۆڤانە وەردەگرن و لە گەڵ ئەوەی زۆر بەهەرزان کار بە پەنابەردەدەن و کاری قورس و تاقەت پوکێنیان پێدەکەن ، هیچ چەشنە بیمەی کاری بۆ کرێکاری پەنابەر لە بەرچاوناگیردرێت و کەرەستەی پێویست ومەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی کار لەو وڵاتە بۆ کرێکاری پەنابەر هەر بونی نیە .
شایانی باسە ماوەی زیاتر لە ۳ ساڵەڕێکخراوی پەنابەران و کۆمیساریای پەنابەرانی نێونەتەوەیی چاودێری وهەناردەکردی پەنابەرانی لە وڵاتی تورکیاوە بۆ وڵاتی سێهەم کەم کردۆتەوە یان بەتەواوی بنبڕی کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان